کوردستانی

به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى: هیچ پاسێك بۆى نییه‌ سه‌رنشینى هێڵێكى تر بگوازێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى: هیچ پاسێك بۆى نییه‌ سه‌رنشینى هێڵێكى تر بگوازێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-


به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، هیچ هێڵێكى گواستنه‌وه‌ى سه‌رنشین بۆى نییه‌ سه‌رنشینى شوێنی ترى بگوازێته‌وه‌ و ده‌بێت پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كان بن.

له‌ ماوه‌ى رابردوو ژماره‌یه‌ك پاسى گواستنه‌وه‌ى سه‌رنشین له‌ ناو شارى سلێمانى فێربوون سه‌رنشینى شوێنه‌كانى تر ده‌گوزانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت پاسه‌كانى گه‌راجى گشتى سلێمانى سه‌رنشینه‌كانى تاسڵوجه‌ و پێشانگاى ئۆتۆمبێله‌ بێ سه‌ره‌تاكان ده‌گوازنه‌وه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ مافى پاسى تره‌.

سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پاسه‌كانى گه‌راجى گشتى به‌غدا له‌ ناو بازاڕ هه‌تا گه‌راج بۆیان هه‌یه‌ هه‌ر سه‌رنشینێكى ئه‌و گه‌راجه‌ بگوازنه‌وه‌، به‌ڵام بۆیان نییه‌ سه‌رنشینى شوێنه‌كانى تر بگوازنه‌وه‌".

هه‌روه‌ها وتى "ماوه‌یه‌كه‌ پاسه‌كانى گه‌راجى گشتى به‌غدا سه‌رنشینه‌كانى تاسڵوجه‌ و پێشانگاى ئۆتۆمبێله‌ بێ سه‌ره‌تاكان و سه‌ردارئاوا هه‌ڵده‌گرن و ده‌یانگوازنه‌وه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ مافى پاسه‌كانى تره‌".

باسى له‌وه‌شكرد" نابێت هیچ هێڵێك سه‌رنشینى هێڵى تر بگوازێته‌وه‌ و پێویسته‌ هه‌مووان پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كان بن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رووبه‌ڕووى سزاده‌بنه‌وه‌".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان