عیراقی

هێزە عیراقییەكان بڕیاریاندا هێزە بیانییەكان لە وڵاتەكەیان بكشێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزە عیراقییەكان بڕیاریاندا هێزە بیانییەكان لە وڵاتەكەیان بكشێنەوە

مەودا میدیا-
سەركردەكانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ڕێككەوتن لەسەرئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هێزە بیانییەكان بەپێی خشتەیەكی كاتیی لەعیراق بكشێنەوە. 

محەمەد سەهیود سودانی، پەرلەمانتارو سەركردەی سەر بە حزبی دەعوە رایگەیاند، هەموو هێزە كاریگەرەكان لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی ڕێككەوتوون لەسەرئەوەی دەبێت هێزە بیانییەكان لەعیراق بڕۆنە دەرەوە. 

وتیشی، هەڵوێستی وڵاتانی جیهان بەڕوونی ئەوەیە كە عیراق سەربەخۆیی تەواو وەربگرێت و حكومەت زۆر جیدییە لەو دۆسیەیە، بۆ ئەو مەبەستەش حكومەت دۆسیەی چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەكانی لەهەموو كۆڕ و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكاندا وروژاندووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە رۆژی 5-1-2020 پەرلەمانی عیراق بە دەنگی تەنیا 168 پەرلەمانتار لەكۆی 329 پەرلەمانتار بڕیارێكی دەركرد بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عیراق، بەڵام تا ئێستا بڕیارەكە جێبەجێ نەكراوە. 

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال