کوردستانی
وادەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێم درێژكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، جارێكی تر ماوەی دەرهێنان و تازەكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانی درێژ كردەوەو كۆتایی ئەم مانگەی وەك دواین كات دەستنیشان كرد.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، بڕیاریاندا وادەی دەرهێنان و تازەكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەم مانگە درێژبكرێتەوە بۆئەوەی رێژەیەكی زیاتری هاوڵاتییان بتوانن كارتەكە دەربهێنن و لە مافی دەنگدان بێبەش نەبن.
ئ پ