کوردستانی

به‌م به‌یانییه‌ شۆفێران ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌م به‌یانییه‌ شۆفێران ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى دروستبوونى ته‌مێكى چڕ له‌ ده‌ره‌وه‌ى سلێمانى و به‌تایبه‌تى سه‌ر رێگاى سلێمانى بۆ چه‌مچه‌ماڵ داوا له‌ شۆفێران ده‌كرێت ئاگادارى رێگاوبان و لێخوڕین بن.

كۆمه‌ڵێك شۆفێر په‌یوه‌ندییان به‌ مه‌ودا میدیا كردووه‌ و باسیان له‌وه‌كرد "له‌سه‌ر رێگاى سلێمانى بۆ چه‌مچه‌ماڵ ته‌مێكى چڕ دروستبووه‌ و مه‌وداى بینین زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌".

ئه‌و شۆفێرانه‌ داوایانكرد" پێویسته‌ شۆفێرانى ئه‌و رێگایه‌ ئاگاداربن و به‌ وریاییه‌وه‌ ئۆتۆمبێل لێ بخوڕن و خێراییان زۆر كه‌مبكه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو تووشى رووداوى هاتوچۆ نه‌بن".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان