کوردستانی
یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دادگاى فیدراڵى له باره‌ى كورسى كۆتاكانى توركمانى بڕیار بدات و به‌پێى زانیارییه‌كانیش دواى بڕیاره‌كه یه‌كێتى و پارتى له‌باره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كۆده‌بنه‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى كورسى كۆتاكان، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و كۆمسیۆنى عیراق و یۆنامى، بڕیار وایه له داهاتوویه‌كى نزیكدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتیى دیموكراتیی كوردستان كۆببنه‌وه".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا كاتى كۆبوونه‌وه‌كه دیارینه‌كراوه".
شایه‌نى باسه، هه‌فته‌ى رابردووتر شاندێكى پاتى سه‌ردانى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆبوونه‌وه له باره‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان.
ه،ع