کوردستانی
هۆشداریی به‌په‌له درايه هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، هه‌فته‌ى داهاتوو ره‌شه‌بایه‌كى به‌هێز هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و زیانى ده‌بێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ره‌شه‌بایه‌كى به‌هێز هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كى تر جیاوازى ده‌بێت له خێرایی با".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و بایه به بای دارئاوس ناسراوه، له‌ناوچه شاخاوییه‌كان خێرایه‌كه‌ى ده‌گاته 70 كیلۆمه‌تر، له‌ناوچه ده‌شتایه‌كان تا 60 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
وتیشى "له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین و شاره‌زوور كاریگه‌رییه‌كانى زیاتر ده‌بن و هاوڵاتییان ده‌بێت ئاگاداربن چونكه ئه‌گه‌رى زیانگه‌یاندنى هه‌یه و شكانه‌وه‌ى دار به‌تایبه‌تى".
ه،ع