کوردستانی
چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵی تری ئەنفالكراوان هەڵدەدرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ رووفاتی 172 ئەنفالكراو بەخاك سپێردران، قائیمقامی ئەو قەزایە دەڵێت، ئەمساڵ چەند گۆڕێكی تری بەكۆمەڵی ئەنفالكراوان هەڵدەدرێنەوە.
رەمك رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، پزیشكی داد و وەزیری تەندروستی عیراق و رێكخراوەكان، بەڵێنیان پێداون ئەمساڵ لە ناوەڕاست و خوارووی عیراق دەستبكرێت بە هەڵدانەوەی چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵی تری ئەنفالكراوان.
قائیمقامی چەمچەماڵ راشیگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ رووفاتی 172 ئەنفالكراو هێنرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان و لە گۆڕستانی مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوان لە چەمچەماڵ بە خاك سپێردران، ئەوەش وایكردووە ئەو شوێنەی لە پزیشكی دادی بەغداد بۆ رووفاتەكان تەرخانكراوە چۆڵ ببێت، بۆیە وەزارەتی تەندروستی و ئەو رێكخراوەی كە بەرپرسە لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بەڵێنیان پێداوین ئەمساڵ دەست بكەن بەهەڵدانەوەی چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵی تری ئەنفالكراوان.
ئ پ