کوردستانی

دادگاى فیدراڵیی بڕیاره‌كه‌ى دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگاى فیدراڵیی بڕیاره‌كه‌ى دا

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، دادگاى فیدراڵیی عیراق له‌ دانیشتنى خۆى، له‌ باره‌ى دواخستنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا دادگاى فیدراڵیی بڕیاریدا" دواخستنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوره‌ و ئه‌وه‌ش به‌پێى مادده‌ى 30ى ده‌ستورى عیراق".

 هەروەها" پێویستە حکومەتی عێراق مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات و وەکو قەرز مامەڵەی لەگەڵ نەکات".

هه‌روه‌ها له‌باره‌ى كورسى كۆتاكان و ئه‌رمه‌ن بڕیاریدا به‌ نه‌هێشتنى كورسى كۆتاكان واته‌ نه‌مانى 111 كورسى، هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌ فره‌بازنه‌یی و كۆمسیۆنى عیراق هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان