کوردستانی
پارەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار، داوای لە بەڕێوەبەری باخچە و خوێندنگا و قوتابخانەكانی سنورەكە كردووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ.
لە ئاگادارییەكدا كە لە پەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار بڵاو كراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەكە داوا لە بەڕێوەبەری سەرجەم خوێندنگە، قوتابخانە و باخچەكانی سنورەكە كراوە سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 11ی ساڵی 2023.
لە ئاگادارییەكەدا ئەوەش هاتووە، كە پێویستە تەنها بەرێوەبەر یان جێگرەكەی سەردانیان بكات بۆ وەرگرتنی پارەكە.
ئ پ