عیراقی

ده‌یان هه‌زار منداڵى بێ دایك و باوك له‌ عیراق هه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌یان هه‌زار منداڵى بێ دایك و باوك له‌ عیراق هه‌ن

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى عیراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌رتاسه‌رى عیراق ده‌یان هه‌زار منداڵى بێ دایك و باوك بوونى هه‌یه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عیراق هاتووه‌ "سواڵكردن یه‌كێكه‌ له‌و كارانه‌ى له‌ عیراق له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌ و ده‌یان هه‌زار خێزان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ بژێوى خۆیان په‌یدا ده‌كه‌ن".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "له‌ عیراق به‌ئاشكرا سواڵده‌كرێت، پێشتریش رێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر و به‌شێكیان به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامن له‌ سواڵكردن".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "له‌عیراق سه‌رو 45هه‌زار منداڵى بێ دایك و باوك بوونى هه‌یه‌، ناویان تۆماركراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى بكرێن".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان