کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رێکخستنەوەی رسومات و کرێ و پێداچوونەوەی بە کەرتی باج لە ھەرێم تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ 21ی شووباتی 2024, ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە بڕیارێک کرا بە ئامانجی رێکخستنەوەی رسومات و کرێ و تێچووی تایبەت بە تۆماری کۆمپانیاکان لە ھەرێم بە ئاراستەی پێشکەشکردنی کارئاسانی زیاتر بۆ کارسازیی و بازرگانی و وەبەرھێنان، بە تایبەتی لە رووی کارئاسانی لە بواری پێدانی باج بۆ کۆمپانیا نوێیەکان و بابەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و پاراستنی موڵکداریی فیکریی وھزریی داھێنەران.

ئەنجوومەنی وەزیران خشتەی نوێی ئەو رسوماتانەی پەیوەندیداربوون بە دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان پەسەندکرد و دوای بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.

تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەش تەرخانکرابوو بۆ پێداچوونەوە بە کەرتی باج لە ھەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کێشە و دەرفەتەکان و چارەسەرەکان، بە ئامانجی رێکخستنەوەی کەرتی باج بە رەچاوکردنی بنەماکانی دادپەروەریی لە پێدانی باج بە بێ ئەوەی ھیچ باجێک زیاد بکرێت.
 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان