کوردستانی
تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات، سبەینێ بۆ ماوەی 4 كاتژمێر تونێلی دەربەندیخان بە مەبەستی چاك كردنەوەی ئاوەڕۆی تونێلەكە دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ رێکەوتی 22ی شووباتی2024، کە دەکاتە رۆژی پێنجشەممە تونێلی دەربەندیخان لە کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانیەوە دادەخرێت تا کاتژمێر 2ی پاش نێوەڕۆ بە مەبەستی چاک کردنەوەی ئاوەڕۆی تونێلەکە.
راشیگەیاندووە، لەکاتی داخستنی تونێلەکـــــــــە ئۆتۆمبێلی بچوک لە تونێلی خوارەوە هاتوچۆ دەکات، واتا بە سەر بەنداوەکەدا تێپەڕ دەبن و دەچنەوە ئەو دیو تونێل و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش ئەم چەند کاتژمێرە هەر لەزاڵگەی بانی خێڵان رادەگیرێن و رێگەیان پێ نادرێ تێپەڕ ببن.
رونیشی كردووەتەوە، لە رووی ئەودیویش لە سێ ریانی چیای بەرانان بەهەمان شێوە رێگریان لێ دەکرێت و رادەگیرێن تا کردنەوەی تونێلەکە.