کوردستانی
بەرنامەی سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ هەڵەبجە بڵاوكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ یەكەمجار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەك دادەنێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەو سەردانەدا سەرۆكی حكومەت بەردی بناغەی رێگەی هەڵەبجە - تووەقوت - قلیجە و پردی تووەقوت دادەنێت و رێوڕەسمەكەش لە كاژێر 10ی بەیانی دەبێت.
بەپێی راگەیەنراوەكە، بەشێكی تر لە پلانی سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت ئەوەیە دەچێتە پارێزگای هەڵەبجە و لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەكان كۆدەبێتەوە و دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە دەكات و پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجە رادەگەیەنێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، دوایین وێستگەی سەردانەكەی لە پارێزگای هەڵەبجە، مەسرور بارزانی كارگەیەك دەكاتەوە.
ئ پ