عیراقی

عیراق كار بۆ پێدانی كارەبای 24 كاتژمێریی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق كار بۆ پێدانی كارەبای 24 كاتژمێریی دەكات

مەودا میدیا-
حكومەتی عیراق بە هاوكاریی لەگەڵ كۆمپانیای سمێنسی میسریی كاردەكات بۆ بنیادنانی سێ وێستگەی كارەبای نوێ لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا و بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەش كێشەی كارەبا بە یەكجاری لە عیراقدا چارەسەردەبێت.

موهەنەد سەفار، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای وزەی سمێنسی میسریی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لەگەڵ عیراق گەیشتوونەتە رێككەوتنێكی نوێ بۆ بنیادنانی سێ وێستگەی نوێ بە توانای ١٤ هەزار مێگاوات كە دەبێتە هۆی پڕكردنەوەی رێژەی ١٠٠٪ ی وزەی پێویستی عیراق بۆ دابینكردنی كارەبا.

هاوكات وەزیری كارەبای عیراق رایگەیاند، بەهۆی سەقامگیریی بڕی غازی دابینكراو لە وێستگەكاندا، پێشبینی دەكرێت ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە هاوینی داهاتوودا بگاتە بەرزترین ئاست و بەوەش بەشێكی زۆری كێشەكانی كارەبای عیراق چارەسەر دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە، بەپێی پێوەرەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، عێراق لە پلەی ٣٧ەمین وڵاتانی جیهان دێت لە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبادا.

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان