کوردستانی

بڕیارێكی گرنگ لەبارەی هەڵەبجەوە دەركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێكی گرنگ لەبارەی هەڵەبجەوە دەركرا

مەودا میدیا-
بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، تایبەتمەندی دەدرێتە هەڵەبجە و بەشێك لە داهاتی دەروازە سنورییەكانی هەڵەبجە تەرخان دەكرێت بۆ پڕۆژەكانی شارەكە.

پێشەوا هەوارمانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەفەرمانی سەرۆكی حكومەت بۆ لەمەودوا تایبەتمەندی دەدرێتە هەڵەبجە و بەشێك لە داهاتی دەروازە سنورییەكانی هەڵەبجە تەرخان دەكرێت بۆ پڕۆژەكانی شارەكە.

وتیشی، پرۆسەی بە قەزاكردنی خورماڵ خێراتر دەكرێت و ڕێكارە كارگێڕییەكانی جێبەجێ دەكرێن.

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan