کوردستانی

ئەو كەسە كێیە كە یەكەم تابلۆی ژمارەی هەڵەبجەی پێدرا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو كەسە كێیە كە یەكەم تابلۆی ژمارەی هەڵەبجەی پێدرا؟

مەودا میدیا-
دوای بڕیاری پێدانی تابلۆی ژمارەی هەڵەبجە، ئومێدی ژیان، وەك یەكەم كەس لە پارێزگاكە یەكەم تابلۆی ژمارەی هەڵەبجەی پێدرا.

ئومێدی ژیان، ناوی تەواوی (ئومێد حەمەعەلی)یە، لە ساڵی 1973 لە گەڕەكی پیرمحەمەد لە هەڵەبجە لەدایكبووە و بە ئومێدی ژیان ناسراوە.

ساڵی 1974 كاتێك هەڵەبجە بە فڕۆكە بۆردومان دەكرێت، ئومێد یەك ساڵان بووەو لە باوەشی دایكە شەهیدەكەی بە زیندویی ڕزگاری بووە، بەڵام خوشك و براكانی بوونەتە قوربانیی. 

ڕۆژی 16ی ئازاری 1988 جارێكی تر ئومێد بووەتەوە بە یەكێك لە قوربانییەكانی كیمیابارانی هەڵەبجە.

ئومێد، خۆی دەیگێڕێتەوەو دەڵێت، لە كیمیابارانی هەڵەبجە كفن و دفن كراوم و لەگەڵ مردووەكان براوم بۆ گۆڕستان بۆ ئەوەی لەگەڵ مردووەكانی تر بمنێژن، بەڵام لە كاتی ئامادەكاریی بۆ ناشتنمان، هەستیان بەوە كردبوو كە من هێشتا دەجوڵێم، بۆیە منیان لە مردووەكان جیا كردووەتەوە و وێنەیان گرتووم و دوای جیاكردنەوەم لە مردووەكان رەوانەی نەخۆشخانە كرامەوە.

ئومێد دەشڵێت،  من كە حسابی مردووم بۆ كرابوو، لە كفن و دفنی خۆم هەڵاتم و زیندوو بوومەوە، هەر لەبەر ئەوەش بووە كە ناوی خۆم كردووە بە ئومێدی ژیان. 

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان