کوردستانی

پارتی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی به‌ ناده‌ستوورى ده‌زانێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی به‌ ناده‌ستوورى ده‌زانێت
مه‌ودا میدیا-

مەکتەبی سیاسی پارتی، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عیراق له‌باره‌ى مووچەى فه‌رمانبه‌ران و هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ناده‌ستورى ده‌زانێت و رایده‌گه‌یه‌نێت،گفتوگۆکانیان له‌گەڵ حكومەتی عیراق لە چوارچێوەی دەستوور بەردەوامی دەبێت.

مەکتەبی سیاسی پارتی ديموكراتى كوردستان له‌راگەیەندراوێکیدا،ئەمڕۆ پێنج شەممە 22ى شوباتى 2024، رایگه‌یاند، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی پێچەوانەی دەستوور و مافە دەستووریەکانی هەرێمە بەتایبەت بڕیاردان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، و لەگەڵ حكومەتی عيراق گفتوگۆکانمان لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێم و دابەشکردنی مووچە لە چوارچێوەی دەستوور بەردەوامی دەبێت.

بڵاویشى كردووه‌ته‌وه‌، بۆ داكۆكیكردن لە مافی پێكهاتەكان و پشتیوانیكردنیان لە بەشداریی و هاوبەشییان لە دامەزراوە دەستوورییەكان،به‌رده‌وام ده‌بن.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، بڕیاری پەیوەست بە یاسای ژمارە (1) ی سالی 1992ی هەڵبژاردن و گۆڕینی بەشێك لە بڕگەكانی، پێچەوانەی دەستوور و سروشتی لێكجیایی دەسەڵاتەكانە.

دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌دانیشتنى دوێنێ چوارشەممە 21ی شوبات،رایگەیاند، کورسی کۆتاییەکان لە هەڵبژاردنی هەرێم نایاساییە و شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمیش بەشێوەی فرەبازنەیی دەبێت،هاوكات دابەشنەکردن و دواخستنی مووچەی فه‌رمانبه‌رانیشی لەلایەن حکومەتی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ پێشێلکاریی ناوبرد و وتى،دەبێت حکومەتی عیراق و هەرێم بگەنە چارەسەرێک بۆدابینکردنی ئه‌و پرسه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان