کوردستانی
له دهۆك بۆ جارێكى تر ئومێد بهرۆشكى دهستگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
رۆژنامەنوس و چالاكوان،ئومێد بەرۆشکی، لە پارێزگای دهۆک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانهوه بۆ جارێكى تر دەستگیرکرا.
ئەیهان سەعید، چالاکوانی مافی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شهممه 22ى شوباتى 2024، هێزێکی ئەمنیی پارێزگای دهۆک چوونەتەسەر ماڵی رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی، و دەستگیریان کردوە و دواتر بۆ بنکەی چاکسازی زرکا گواستراوهتهوه.
هاوكات، رێکخراوی پەیامنێران لەراگەیەندراوێکدا، رایگهیاندووه، دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان و هەڵکوتانە سەریان لەپارێزگای دهۆک زەنگێکی مەترسیدارە و پێمان دەڵێت گیان و ژیانی رۆژنامەنووسان پارێزراو نییە و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ بنەماکانی ئازادی کاری رۆژنامەنووسی یەکناگرێتەوە.
رێكخراوهكه، داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش دەکات دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان بەبێ مۆڵەتی دادوەر بوەستێنن.
رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکى،خاوەنی دەزگایی (راست میدیا )یه لەشاری دهۆک و یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانى بادینان، رۆژی 21ی تەممووزی 2023 بەبڕیاری دادگای هەولێر ئازادکراوە.
ئهمەش لەکاتێکدایە، بەپێی راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان،لەساڵی رابردوودا زۆرترین پێشێلکاری کە بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان کراون لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بوون.