کوردستانی
رۆڵى عەدەت جیهازەکانی شۆڕشی نوێ بەرز دهنرخێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنج شەممە 22ى شوباتى 2024 لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەت میوانداری عەدەد جیهازەکانی یەکێتیى و شۆڕشی نوێیان کرد .
لەدیدارێکدا، مەکتەبی سکرتارییەت رۆڵی ئەو پێشمەرگە و تێکۆشەرانەی کە عەدەد جیهاز بوون لە خەباتی نهێنی و چەکداری بەرزنرخاند، کە بەشێک بوون لە سەرخستنی خەباتی سیاسی و چەکداری، ئەمە جگەلەوە کە ئەرکەکانیان هەستیارو تایبەت بوو بەڵام هەمیشە بە دڵسۆزی و سەر راستی و ئەمانەتەوە فەرمانەکانیان جێبەجێدەکرد وەک ئەوەی سەرۆک مام جەلال ناوی دەبردن بە قاسە رەشەکەی شۆڕش و یەکێتیى .
مەکتەبی سکرتارییەت لە پای پێگە و مێژووی پاکیان و قوربانیدانیان کە 20 رۆڵەی ئازایان لە سەنگەری بەرگری شەهید بوون و گیان بەخشی بە کوردستان، رێزو پێزانین پێشکەش بە عەدەد جیهازەکان دەکات و روونیانکردەوە، هەر تێکۆشەرێکی یەکێتیی خاوەنی راستەقینەی یەکێتییەکەی مامن و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانییە کە دەبێت هەموو ئەو شۆڕەسوارانەی بەشداربوون لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی ئاوڕیان لێبدرێتەوە و هەر پێویستیەکیشیان هەبێت بۆیان جێ بەجێبکرێت ، ئێمەش وەک ئەرکی خۆمان خزمەتکاری هەمووان دەبین و بەرامبەر ماندووبوون و قوربانیدانتان وەفادارین و لەگەڵتان بەردەوام دەبین بە گڕوتینی زیاتر و یەکێتیانەوە.
لەبەرامبەردا عەدەد جیهازەکانی شۆڕش وێڕای بەرزنرخاندنی ئەم هەوڵە، بە گرنگییەوە لەئهمڕۆی یەکێتییان روانی و جەختیانکردەوە، بەهەمان رۆحیەتی نیشتمان پەروەروەری شاخ درێژە بە خزمەتەکانیان دەدەن و یەکێتیی دەبن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.