عیراقی
قه‌رزى نیشته‌جێبوون ده‌درێت به هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردنی عيراق، له رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌لكترۆنییه‌وه ده‌ست ده‌كاته‌وه به پێدانى قه‌رزى نیشتەجێبوون بەو هاوڵاتيیانەی کە بە نیازی کڕین و دروستکردنی پرۆژەی خانووبەرەن، ده‌شڵێت، بۆ سوود وه‌رگرتنى زیاترى هاوڵاتییان، پەنجەرەكان 24 کاتژمێر کراوە دەبێت.
وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردنی عیراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە 22ى شوباتى 2024 ئاشكراى كرد، 3 بۆ 6ی مانگی ئازاری داهاتوو، قه‌رز ده‌ده‌ن به‌و هاوڵاتییانه‌ى به‌نیازى كڕینى یەکەی نیشتەجێ بوونن.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، پێدانى قه‌رزه‌كه بە هاوڵاتيیان لە رێگەی پەنجەرەی ئەلیکترۆنییەوە ده‌بێت و باری دارایی و کۆمەڵایەتی کەسەکان و باری خێزانیان لە بەرچاو دەگیرێت.
راشیگه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستى سوود وه‌رگرتنى زۆرترین هاوڵاتى، پەنجەرە ئەلیکترۆنییەکانیان بۆ پێدانی قەرز، 24 کاتژمێر کراوە دەبێت.