کوردستانی

لێپرسراوی مەڵبەندی یه‌كێتیى: ئێستا خەڵك لەوە تێدەگات چ هێزێكی سیاسیی لەبەرژەوەندی خەڵك كار دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێپرسراوی مەڵبەندی یه‌كێتیى: ئێستا خەڵك لەوە تێدەگات چ هێزێكی سیاسیی لەبەرژەوەندی خەڵك كار دەكات

مه‌ودا میدیا-

لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی ڕێكخستنی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دواى یه‌كلایی بوونه‌وه‌ى سكاڵاكه‌م له‌ دادگاى فیدراڵى عیراق لەبەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان، خەڵك لەوە تێدەگات چ هێزێكی سیاسیی لەبەرژەوەندی خەڵك كار دەكات، ده‌شڵێت، ئێستا یەكێتی یەك سەرۆك و یەك سیاسەتى هەیە و بووەتە هیوا و ئومێد بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان .

زیاد جەبار، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی ڕێكخستنی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر لە سەرەتاوە بەڵێنمان بەخەڵكی كوردستان دابوو بەیاسایەك ناهێڵین هەڵبژاردنێكی گوماناوی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت بەجۆرێك خەڵك گومانی لەوە هەبێت كەئەو دەنگەی دەیخاتە سندوقەكەوە پارێزراو نەبێت   

راشیگه‌یاند، پێكهاتەكان پێكهاتەی ڕەسەنی خەڵكی كوردستانن و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرەتای درووستبوونییەوە تا ئێستا ئەهمەیه‌ت و گرنگی پێكهاتەی زانیوە و بەشێكی سەرەكی بوون لەخەبات و تێكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان .

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، ئێستا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و ئامادەكاریشمان كردووە بۆیە داوا لە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەم بەزوترین كات ، كاتی هەڵبژاردن دیاری بكەن بۆئەوەی لەو بۆشاییە دەستورییە نەجاتمان بیت تا بتوانین دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان وەگەڕ بخەینەوە كە ئێستا بەشێكیان پەكیان كەوتووە . 

وتیشی، ئێستا خەڵك لەوە تێدەگات چ هێزێكی سیاسیی لەبەرژەوەندی خەڵك كار دەكات و  خەڵك شایەتی ئەوە دەدات لەوكاتەی سەرۆكی حكومەت لای یەكێتیی بووە چی كراوە.

زیاد جەبار خسته‌ڕوو، ئێستا یەكێتیی یەك سەرۆكی هەیە و یەك سیاسەت جێبەجێ دەكات بەیەك ئاراستەی كاركردن بۆیە لە هەرێمی كوردستان هیواو ئومێدێك بەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درووستبووە و ئەو هیواو ئومێدە بە بەرپرسیارێتییەكی گەورەو جددی دەزانین  و ناهێڵین بكوژێتەوە .
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان