کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: حەقی هەڵەبجەیە ئەوەندە خزمەت بکرێت ببێتە سیمبولی ئاوەدانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: حەقی هەڵەبجەیە ئەوەندە خزمەت بکرێت ببێتە سیمبولی ئاوەدانی

مه‌ودا میدیا-

قوباد تاڵەبانی، له‌چوار چێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم، بۆ پارێزگای هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت، بەردی بناغەی پردی تووەقوتمان دانا. 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 22-2-2024 قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لەپۆستێکدا رایگەیاند، حەقی هەڵەبجەیە کە لە پاڵ ئەوەی سیمبولی قوربانی و مەزڵومییەتی گەلی کوردە، ئەوەندە خزمەت بکرێت کە ببێتە سیمبولی ئاوەدانیش.

ده‌شڵێت، ئەمڕۆ لە سەردانەکەماندا بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی حکومەت و وەفدی حکومەت، بەردی بناغەی پردی تووەقوتمان دانا.

جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌ر له‌و پۆسته‌یدا ده‌ڵێت، چەند بڕیارێکیشماندا بۆ خزمەتکردنی زیاتری پارێزگاکە، لەوانە؛ پەلەکردن لە جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکانی بەقەزابوونی خورماڵ، دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بە گرێبەست لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، دەستکردن بە قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناوشاری هەڵەبجە، کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە و تەرخانکردنی بەشێک لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی ئەو دڤەرە بۆ خزمەتکردنی پارێزگای هەڵەبجە و چەند بڕیاریکی دیکەش.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان