گێتی

نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش بەرزبووەوە

مەودا میدیا-
نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا رووبەڕووی دابەزینی گەورە بووەوە و بەرێژەی 3٪ دابەزی، نرخی زێڕیش بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەكی بە 2036 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
 
دوێنێ هەینی 23ی شوبات، لەكاتی داخستنی بازاڕەكاندا نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور 2 دۆلار و 5 سەنت دابەزی و یەك بەرمیل بە 81 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 2 دۆلار و 12 سەنت دابەزی و بەرمیلێكی بە 76 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
 
لەلایەكی تریشەوە، نرخی زێڕ لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەكی بە 2036 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
 
هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەكانی دیكەی جیهان و پەرەسەندنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی هێرشی نوێی حوسییەكان بۆ سەر كەشتییەكی بازرگانی. 

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد