کوردستانی

پێشمەرگەیەك بەهەڵە خۆی برینداركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشمەرگەیەك بەهەڵە خۆی برینداركرد

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لەقەزای كەلار پێشمەرگەیەك رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كرا كە بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە بریندارببوو.

علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شەوی رابردوو پێشمەرگەیەك لەكاتی ئەركدا بەهۆی فیشەكەوە برینداربووە و بەوهۆیەشەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراوە لە كەلار. 

وتیشی، بەوتەی پێشمەرگەكە خۆی، ویستوویەتی چەكەكەی پاك بكاتەوەو بەهەڵە فیشەك لەدەستی دەرچووەو خۆی برینداركردووە. 

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد دوای چارەسەری پێویست پێشمەرگەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوەو بەفەرمانی دادوەریش لەسەر هۆكارو چۆنێتی ڕوداوەكە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان