کوردستانی
هەرێم و بەغدا رێكیش نەكەون موچە هەر دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، هەرێم و بەغداش نەگەنە رێكەوتن، ناچار كراون بە دابینكردنی موچە.
لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عیراق، كە رۆژی پێنج شەممە 22ی شوبات رایگەیاند، پێویستە هەرێم و بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكەن، ئاسۆ فه‌ره‌یدون، ئه‌ندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، بەپێی ئەو بڕیارەی دادگا، حكومه‌تی هه‌رێم وحكومەتی بەغدا ناچاركراون به راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی و پێدانی پاره‌ی مووچه و پێدانی مووچه له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری بانكییه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێكیش نه‌كه‌ون.
راشیگەیاند، هەروەها فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌توانن خۆیان لیست بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عيراق و مووچه‌یان پێبدرێت.
پ ح ع