عیراقی
حكومەتی خۆجێیى كەركوك پێكدەهێنرێت و پۆستی پارێزگاریش بۆ یەكێتيی دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرای كردووە، له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای كەركوك لایه‌نه براوه‌كانی پارێزگاكە رێككه‌وتوون و پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكیش دەدرێت بە یه‌كێتیی.
سەبارەت بە پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی شوبات، میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندووە، لایه‌نه براوه‌كان رێككه‌وتنی سه‌ره‌تاییان كردووه.
ئاماژەی بەوەش كردووە، رێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ یه‌كێتی ده‌بێت، و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان ده‌بێت.
راشیگەیاندووە، پۆستی قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك بۆ توركمان ده‌بێت، و پۆستی جێگرانی پارێزگار بۆ پارتی و عه‌ره‌ب ده‌بێت، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكەش ده‌درێت به توركمان.
ئەمەش دوای كۆبوونەوەی لایه‌نه براوه‌كانی كه‌ركوك دێت كە رۆژی چوارشه‌ممه 21ی شوبات، به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك بەرێوەچوو، و ماوەی حه‌وت رۆژ دیاریكرا بۆ رێككه‌وتن.
رۆژی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له عیراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای كه‌ركوك پێكنەهێنراوە.
پ ح ع