کوردستانی

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا- 

سەبارەت بە كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینی خۆی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوەو و ئاماژە بەوە دەكات، ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەك شەممە ئەگەری نمەباران هەیە و پلەكانی گەرماش بەجێگیری دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 24 شوباتی 2024 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەكاندا، لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ ناوچە شاخاوییەكان و پلەكانی گەرما نزیك دەبێت لە تۆماركراوی دوێنێ .

كەشناسی هەرێم بۆ سبەینێ یەك شەممەش ئاشكرای كردووە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا لە هەندێ ناوچەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران، وە خێرایی با چالاك دەبێت، ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە ناوچەكانی سلێمانی و كەركوك و گەرمیان و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمرۆ

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان