کوردستانی
كارەكانی شەقامی سەد مەتریی خاوبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی كەمیی نەختینە لە بانكەكانی شاری سلێمانی، كاركردن لە پڕۆژەی شەقامی سەدمەتریی بەخاویی بەرێوەدەچێت.
ئەبوبەكر تەیب، سەرپەرشتیاری پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی رایگەیاند، تائێستا بەنزیكەیی لەسەدا 52 ی كارەكانی پرۆژەی سەدمەتریی سلێمانی تەواو بووە، بەڵام كاركردن تیایدا خاوبووەتەوە.
وتیشی: هۆكاری خاوبوونەوەی كارەكانی پرۆژەكە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی نەختینە لە بانكەكانی سلێمانی.
شەقامی سەدمەتریی سلێمانی یان ئۆتۆبانی بابان لە 30ی مانگی تەموزی 2020 بەردی بناغەی دانراو بڕیاربوو لە مانگی هەشتی 2023 تەواو بكرێت، بەڵام تائێستا نزیكەی نیوەی پرۆژەكە تەواو كراوە و تەنها حەوت كیلۆمەتریشی لێ قیرتاو كراوە.
ئ پ