کوردستانی
دڵنیایی دەدرێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەم وادەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات لە بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردسان لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ و ڕایدەگەیەنێت، بەرژەوەندیی تەسکی لایەنە سیاسییەکان رێگر بوو كە هەڵبژاردن لە هەرێم بەڕێوەنەچێت.
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەبێت لایەنە سیاسییەكان بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان بخەنە لاوە و لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی خۆیان ئامادە بكەن تاوەكو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
راشیگەیاند، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عیراق ناتوانێت لە مانگی ئایاردا هەڵبژاردنەکە بەڕێوەببات بۆیە ئەستەمە بتوانین لەو وادەیەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردن بەرێوە دەچێت و هەوڵدەدەین بە زووترین کات رۆژی بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنە دیاریبکەین، چونكە دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، ئەگەر نا مەترسییەکی گەورە رووبەرووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە.
پ ح ع