کوردستانی

" هه‌رچى زووه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان بكرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


" هه‌رچى زووه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان بكرێت"


مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كۆشكى سپى خوازیاره‌ هه‌رچى زووه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد به‌ڕێوه‌بچێت.

ماتیۆ میله‌ر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند" ئەمه‌ریکا خوازیاره‌ هه‌رچى زووه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى ئازاد به‌ڕێوه‌بچێت".

باسى له‌وه‌شكرد " ئەمه‌ریکا داواى له‌ بەرپرسانى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌، هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌ و رون ئه‌نجامبدرێت و چیتر دوانه‌خرێت".

هه‌فته‌ى رابردوو، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق و یۆنامى له‌ هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و بڕیاردرا له‌ مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام تا ئێستا كاته‌كه‌ى دیارینه‌كراوه‌.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان