کوردستانی

توركیا له‌ عه‌فرین به‌رده‌وامه‌ له‌ كوشتن و بڕین

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا له‌ عه‌فرین به‌رده‌وامه‌ له‌ كوشتن و بڕین

مه‌ودا میدیا-


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، میلیشیا چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌ توركیا به‌رده‌وامن له‌ كوشتن و بڕین له‌ عه‌فرینى رۆژئاواى كوردستان.

له‌ راپۆرتێكى ئه‌و رێكخراوه‌ هاتووه‌ " میلیشیاكانى سه‌ر به‌ توركیا له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا 4 هاوڵاتیيان لە کانتۆنی عەفرین کوشتووە و 94 هاوڵاتی دیکەیان رفاندووه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ " میلیشیاكان ده‌ست له‌ هیچ شتێك ناپارێزن و له‌و چوار كه‌سش كه‌ كوژراون دوانیان ژنن، هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ى رابردوو ده‌ستیانكردووه‌ به‌ هه‌ڵكه‌ندن و بڕینه‌وه‌ى دار زه‌یتونه‌كانى ئه‌و شاره‌".

به‌هۆى بوونى میلیشیا چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌ توركیا له‌ عه‌فرین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ده‌وروبه‌رى ئه‌و شاره‌، دۆخى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ له‌ مه‌ترسیداره‌ و به‌رده‌وام رفاندن و كوشتن هه‌یه‌.


ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان