ئابووری

ده‌یان هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ هاورده‌ى عیراق كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌یان هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ هاورده‌ى عیراق كران

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ده‌یان هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵى به‌ڕازیلى هاورده‌ى عیراق و شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستكران.

به‌پێى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ى كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ سنوره‌كانى عیراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ "به‌ ده‌یان هه‌زار سه‌رئاژه‌ڵى به‌ڕازیلى له‌ جۆرى ئاژه‌ڵى بچوك و گه‌وره‌ هاورده‌ى عیراق كراون، بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا 50 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ هاورده‌ بكرێن و ئه‌مڕۆش نزیكه‌ى 20 هه‌زار سه‌ر گه‌یشتنه‌ سنوره‌كانى عیراق".

هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ى عیراق بۆ ناوخۆى عیراق له‌كاتێكدایه‌ "له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو نرخى گۆشت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستانیش به‌رزبووه‌ته‌وه‌".

له‌ ئێستادا كیلۆیه‌ك گۆشت له‌ هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ 23 هه‌زار دینارو پێشبینى زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ى ده‌كرێت.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان