کوردستانی
میدیا سێبه‌ره‌كانى پارتى هه‌واڵى درۆ له‌باره‌ى سلێمانى بڵاوده‌كه‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
میدیا سێبه‌ره‌كانى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ستیانكرده‌وه به بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى درۆ له‌باره‌ى سلێمانى و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن له سلێمانى رێگرى له زیندوكردنه‌وه‌ى شه‌وى به‌رات ده‌كرێت.
ئه‌و میدیا سێبه‌رانه‌ى پارتى بۆ گه‌رمكردنى بازاڕى خۆیان ده‌ستیانكردوه به هه‌واڵى چه‌واشه‌كارى گوایه له سلێمانى رێگرى ده‌كات له زیندووكردنه‌وه‌ى شه‌وى به‌رات، له‌كاتێكدا له هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانى شار منداڵان شه‌وى به‌رات زیندوو ده‌كه‌نه‌وه و ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن و گۆرانیی هونه‌رمه‌ند عوسمان عه‌لى ده‌ڵێنه‌وه كه بۆ شه‌وى به‌رات وتویه‌تى.
میدیا سێبه‌ره‌كانى پارتى ده‌یانه‌وێت به‌و هه‌واڵانه بازاڕ بۆ خۆیان گه‌رمبكه‌ن، خه‌ڵكیش له‌كۆمێنت بۆیان نوسیون ئه‌وه درۆيه و سلێمانى له هه‌موو شوێنه‌كانى تر شه‌وى به‌راتى گه‌رمتره و زیاتر له هه‌موو ناوچه‌یه‌ك ئه‌و شه‌وه زیندوو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مشه‌و له ته‌واوى گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانى سلێمانى یادى شه‌وى به‌رات كراوه‌ته‌وه و میدیاكانیش به گرنگییه‌وه په‌خشیانكردووه.