کوردستانی

مامۆستایانى ناڕازیی له‌ باره‌ى سكاڵایه‌كى تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌به‌غدان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانى ناڕازیی له‌ باره‌ى سكاڵایه‌كى تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌به‌غدان


مەدوا میدیا- 

ئەمشەو شه‌وى یه‌كشه‌ممه‌، مامۆستایانی ناڕازیی گەیشتنە بەغداى پایته‌خت بۆ ئامادەبوون لە دۆسیەیه‌کی تری دادگای فیدراڵیی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم. 

سامان عه‌لى، یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازیی به‌ مه‌ودا میدیای رایگەیاند " چوونمان بۆ بەغداد، بۆئەوەیە له‌ ماوه‌ى رابردوو سكاڵامان كردووه‌ له‌ دادگاى فیدراڵیی عیراق له‌ باره‌ى پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".

وتیشی " سبەی دادگای فیدراڵی لەبارەی ئەو سکاڵایەی مامۆستایان بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوەو پێویستە لە دانیشتنەکەدا وەک سکاڵاکار ئامادەبين".

رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر چه‌ند سكاڵایه‌كى تایبه‌ت به‌ مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان و كورسى كۆتاكانى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبووه‌و بڕیاریدا به‌ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران مانگانه‌ له‌كاتى خۆى، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كورسى كۆتاكان.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان