عیراقی

هه‌رچى زووه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ربكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌رچى زووه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ربكرێت

مه‌ودا میدیا-

په‌رله‌مانتارێكى عیراق داوا ده‌كات هه‌رچى زووه‌ هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ناو خاكى عیراق ده‌ربكرێن به‌تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا.

حسێن حەبیب، نوێنەری چوارچێوەی هه‌ماهەنگی عیراق رایگه‌یاند " عیراق چیتر پێویستى به بوونی هێزە بیانییەکان نییه‌ له‌ناو خاكى عیراق بمێننه‌وه‌، هێزە عیراقییەکان توانایان هه‌یه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مەترسییە جیاوازەکان".

باسى له‌وه‌شكرد " پێشکەوتنی چالاکی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بووەتە هۆی کەمبوونەوەی چالاكى گروپه‌ تیرۆریستییەکان و عیراق به‌ره‌و سه‌قامگیرى هه‌نگاوى ناوه‌".

وتیشى "پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان كارى خێرا بكه‌ن بۆ ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ناو خاكى عیراق، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا".

پێشتر محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق باسى له‌وه‌كردووه‌ لیژنه‌ى تایبه‌ت بۆ ده‌ركردنى ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكى عیراق پێكهێنراوه‌.


ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال