عیراقی
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر پرسێكی گرنگی فەرمانبەران دادەنیشێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و یەكلایی كردنەوەی ئەو پرسە،ئەمڕۆ دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق دادەنیشێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی شوباتی 2024 دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لەسەر چەند بابەتێك کۆدەبێتەوە كە لە ناویاندا پرسی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەیە.
دانیشتنی دادگای فیدراڵی لە سەر پرسی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەسەر سكاڵایەكە كە لە لایەن نۆ كەسەوە لەكۆتایی ساڵی رابردوو لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم تۆمارکرا.
سکاڵاکاران داوا دەکەن، یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ژمارە 22ی ساڵی 2008ی هەموارکراوی فیدراڵی وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، لەوانەش ئەو مادانەی کە پەیوەندییان بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانەوە هەیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2016ەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی راگرتووە.
پ خ ع