عیراقی
دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەم وادەیە دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی شوباتی 2024، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ 17ی مانگی داهاتوو دواخرا.
دانیشتنی دادگای فیدراڵی عیراق لە سەر پرسی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەسەر سكاڵایەكە لە لایەن نۆ فەرمانبەرەوە لەكۆتایی ساڵی رابردوو لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم تۆمارکرا، كە تێیدا سکاڵاکاران چەند ماددەیەکیان وەکو بەڵگە باسکردووە لەوانەی حکومەتی هەرێم پێشێلیکردوون.
سکاڵاکاران داوا دەکەن، یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ژمارە 22ی ساڵی 2008ی هەموارکراوی فیدراڵی وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، لەوانەش ئەو مادانەی کە پەیوەندییان بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانەوە هەیە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2016ەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی راگرتووە.
پ ح ع