کوردستانی

بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكە دەكات

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە بارەی كەشی 48 كاتژمێری داهاتوو، پێشبینییەكانی خۆی بڵاوكردەوە، و ئاماژە دەكات بە بوونی بارستە هەوایەكی ساردی سێبیری لەناوچەکە و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.

لە بڵاوكراوەكەی كەشناسی هەرێم هاتووە،  ئەمڕۆ یەک شەممە کەش / ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەکاتەکانی شەودا بارستە هەوایەکی ساردی سێبیری ڕوو لەناوچەکەمان دەکات، هەروەها لەشەو درەنگدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارینی کەمی دەبێت 

لەبارەی سبەینێوە لە پێشبینییەكانیدا ئاماژە بەوە دەكات، سبەی دووشەممە کەش /ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک کە هەندێ جار دەگاتە سەرووی ( 35 ) کم لە سەعاتێكدا.

لەبڵاوكراوەكەدا ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما ڕوو لەنزمبوونەوە دەکات بەنزیکەیی (5-7) پلەی سیلیزی, لەناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت و پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 

سەبارەت بە پلەی گەرمی ناوچەكانیش ڕایدەگەیەنێت، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەی خوارەوەیەوە: 
هەولێر :13 
سلێمانی :8 
 دهۆک : 14 
زاخۆ : 15 
هەڵەبجە :9 
 کەرکوک :15
سۆران : 8 
حاجی ئۆمەران :0 
 گەرمیان :15

پ ح ع

Qaiwan
Qaiwan