کوردستانی

دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی توركیا بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دوورە لە ڕاستییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی توركیا بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دوورە لە ڕاستییەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە دوورە لە راستییەوە و من ئەو قسەیەم نەکردووە.
 
ئەمڕۆ یەک شەممە 25ی شوباتی 2024 کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن و ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بە مەودا میدیای ڕاگەیاند، سزاکانی سەر فڕۆکەخانی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە هەڵنەگیراوە و ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.

وتیشی،ئەو هەواڵەی لەسەر زاری من بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە راستی و لەو بارەیەشەوە لێدوانم بۆ هیچ شوێنێک نەداوە
 
ئەو ئەندامەی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عیراق راشیگەیاند، 15 رۆژ پێش ئێستا کاتێک سەردانێکی مەیدانیمان كرد بۆ بەندەری فاو لە بەسرە چاومان بە باڵیۆزی تورکیا كەوتووە و هیچ بابەتێکی لەم شێوەیە نییە.
 
رۆژنامەی( سەباح)ی نیمچە فەرمیی عیراق لەسەر زاری کاروان یاروەیس لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا بڵاویکردەوە، لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق، سەرکەوتوو بوو لە هەڵگرتنی سزاکانی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەم نزیکانە گەشتی ئاسمانیی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەكە دەستپێدەکاتەوە.
 
لە رۆژی  3ی نیسانی 2023ەوە حکومەتی تورکیا بڕیاریدا بە راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ تورکیا .

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان