کوردستانی
ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران سزا دەدرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بایكۆت كردنی دەوامەوە ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە سنوری پەروەردەكانی بایكۆت،سزا دراون و دهستهی مامۆستایانی ناڕازیش داوا دەكەن، سزاکانی مامۆستایان بسڕێتەوە، پهروهردهی سلێمانیش دەڵێت، ئەو داواكارییە دەگەیەنینە سەرووی خۆمان..
دڵشاد میرانی ئهندامی دهستهی مامۆستایانی ناڕازیی رایگەیاند، لەسنوری پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیانو ڕاپەڕین، چوار هەزارو 640 مامۆستا سزادراون كە بەشێک لەپەروەردەکان لە 13ی ئەیلولی 2023ەوە سزای مامۆستایان بەغیابات، گواستنەوەو بەخشینیشەوە داوە، بەشێکی دیکەیان دوای ڕاگەیاندنی ساڵنامەی نوێی خوێندن لە 9ی مانگی ڕابردوەوە سزاکانیان تۆمارکردوە
دڵشاد میرانی كە یەکێکە لەو مامۆستایانەی سەردانی پەروەردەی سلێمانی کردووە ئاماژە بەوە دەكات، داوایان لەپەروەردەی سلێمانی کردوە دوای گەڕانەوەی مامۆستایان بۆ هۆڵەکانی خوێندن سزاکانیان بسڕنەوە.
هاوكات، نەژاد عەبدوڵڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی باس لەوە دەكات، هیچ مامۆستایهكیان سزا نەوە و ئەوەی هەیە غیاباتە، بەکۆی گشتی لەسنوری پەروەردەی سلێمانی سێ ههزار 182 مامۆستا و فەرمانبەر غیاب دراون، هەڵەبجە 300، ئیدارەی ڕاپەڕین 180، گەرمیان 384".
سهبارهت بهسڕینەوەی غیاباتی مامۆستایانیش نەژاد عەبدوڵڵا، رایگەیاندووە، بۆ سڕینەوەی غیاباتی مامۆستایان،ئەو داواکارییە دەگەیهننە سەروی خۆیان و هەر بڕیارێک بدرێت مەرکەزی دەبێتو بەدڵنیاییەوە سنوری هەموو ئەو شارو شارۆچکانە دەگرێتەوە کە بایکۆتی تێیدا هەبوە.
پ ح ع