کوردستانی
ئەنجومەنی سیاسی توركمان داوا دەكەن لایەنە سیاسییەكان دەستێوەردان لەكاروباری توركمانەكان نەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی سیاسی توركمان لە هەولێر، رایدەگەیەنن، دادگای فیدراڵی عیراق هەر بڕیارێك دەربكات ئەوان رێزی لێ دەگرن و داواش دەكەن، حزب و لایەنە سیاسییەكان دەستێوەردان لەكاروباری توركمانەكان نەكەن.
ئەمڕۆ یەك شەممە 25ی شوباتی 2024، ئەنجومەنی سیاسی توركمان لە هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵى رایانگەیاند، وەك عیراقییەك رێز لەهەر بڕیارێک دەگرین كە لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراقەوە دەربچێت، وەك ئەنجومەنی سیاسی توركمانی شاری هەولێر و نوێنەری توركمانەكانیش داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەكان دەكەین لە كوردستان و عیراق رێز لە یاسا بگرن و دەستێوەردان لەكاروباری توركمانەكان نەكەن.
باسیان لەوەش كرد، وەك توركمانەكان هیچ پەیوەندییەكمان بەو قسەو هەڵوێستانەوە نییە كە حزبە سیاسییەكان لەبارەی بڕیارەكانی دادگاوە دەیكەن، بەڵكو وەك توركمانێكی رەسەنی هەولێر دەنگی هەولێرییەكان دەگەیەنین و تاكە داوای خەڵكی رەسەنی هەولێرو توركمانەكان ئەوەیە كە مافمان پارێزراوبێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی 21ی شوباتی 2024 دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر سكاڵایەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە و بریاری هەڵوەشاندنەوەی كورسی كۆتاكانى لە پەرلەمانی كوردستان دەركرد.
پ ح ع