کوردستانی

جوتیارانی زیانلێكەوتووی گەرمیان داوای قەرەبوو كردنەوە دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیارانی زیانلێكەوتووی گەرمیان داوای قەرەبوو كردنەوە دەكەن

مەودا میدیا-

بەهۆی بارانبارینی بەلێزمە و لافاوی چەند رۆژی رابردوو لەگەرمیان، جوتیارانی ناوچەكە لەبەرامبەر ئەو زیانانەی بەر كیڵگە كشتوكاڵییەكانیان كەوتووە، داوا لە حكومەت دەكەن قەرەبوويان بكاتەوە.

 كەریم رەحیمى جوتیار  رایگەیاند، سەرباری ئەوەی باران رەحمەتە و خۆشحاڵمان دەكات، بەڵام لەم چەند رۆژەی رابردوو بەهۆی ئەو لێزمە باران و دروست بوونی لافاوەوە لە گەرمیان، زیانێكی زۆر بەر كێڵگە كشتوكاڵییەكانمان كەوتووە.

وتیشی، من وەك جوتیارێك زیاتر لە 15 مليۆن دینار زەرەرمەند بوومە و داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵ و حكومەت دەكەم قەرەبوومان بكاتەوە.

ئەو جیارە باسی لەوەشكرد، گرنگی دان بە جوتیاران و پاڵپشتی كردنیان زۆر پێویستە، چونكە ئێمە لە ناوچەكە بوینەتە هۆی رەخساندنی هەلی كار و چەندین كرێكار و شۆفێر لە لای ئێمە كار دەكەن.

پ ح ع 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان