کوردستانی

به‌غدا هه‌رێمى كوردستان كۆنترۆڵ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا هه‌رێمى كوردستان كۆنترۆڵ ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى تایبه‌ت به‌ بوارى وزه‌، به‌غدا به‌ته‌واوى هه‌موو جموجوڵ و چالاكییه‌ ئابوورییه‌ نه‌وت و نانه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆنترۆڵ ده‌كات.

ئاژانسى وزه‌ ئۆیڵ پرایس له‌ راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌كردووه‌ "بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی عیراق له‌ هه‌فته‌ى رابردوو له‌ باره‌ى مووچه‌ و چه‌ند پرسێكى تر له‌ هه‌رێم واده‌كات حکومەتی هەرێم ئەبێ داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی خۆی رادەستی حکومەتی ناوەندی عیراق بدات".

هه‌روه‌ها "دادگای فیدراڵیی عیراق هەموو گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی ره‌تکردووەتەوە، بەغدا دەیەوێت خۆی بە شێوەی راستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیا نەوتيیە چالاکەکانی هەرێم و بە پێ پێوەر و دۆخی تایبەت گرێبەست واژۆ بکات".

بابه‌تێكى تر باسكراوه‌ كه‌ پێدانى راسته‌وخۆى مووچه‌ى فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە هەنگاوی دیکە بۆ کەم کردنەوەی دەسەڵاتە دارایی و ئیدارییەکانی هەرێم.

ه،ع



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان