کوردستانی
وەزیری نەوتی عیراق: کۆمپانیاکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى نه‌وتى عیراق رایگه‌یاند، كۆمپانیا بیانییه‌كان ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان به‌رده‌وامین له گفتوگۆكردن بۆ هه‌مواركردنه‌وه گرێبه‌سته‌كان، كۆمپانیاكان تێگه‌یشتنی ئه‌رێنییان هه‌یه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " كۆمپانیاكان تێگه‌یشتنی باشیان بۆ ئه‌و پرسه هه‌یه، په‌نا به‌خوا ئه‌نجامی باشی ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " گفتوگۆكانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان له رێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، چونكه عێراق ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ته‌نیا له رێگای كه‌نداوه‌وه نه‌بێت و سه‌رچاوه‌ی هه‌ناده‌ركردنی دیكه بدۆزێته‌وه".
له مانگى سێ ساڵى رابردوو دواى سكاڵایه‌ك له لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق له پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان راگیرا.
ه،ع