عیراقی
بانكی ناوەندیی 30 میلۆن دۆلاری كاشی خستە بازاڕەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانكی ناوەندیی عیراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكەش نزیكەی 206 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی شوبات، بانكی ناوەندیی عیراق 206 ملیۆن و 55 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە.
لەو بڕە پارەی كە بانكی ناوەندیی خستوویەتییە بازاڕەوە، بڕی 30 ملیۆن و 30 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش بووە، لەكاتێكدا دوێنێ یەك شەممە 39 ملیۆن و 990 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش خستەبازاڕەوە .
جگە لە بڕی كاشی بانكی ناوەندیی، 176 ملیۆن و 525 هەزار دۆلاری بەشێوەی حەواڵات بووە.
ئ پ