کوردستانی

لە هەولێر رێگریی لە بازرگانان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر رێگریی لە بازرگانان دەكرێت

مەودا میدیا-
ژوری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەلایەن ئیدارەی پارێزگای هەولێرەوە رێگریی لە بازارگانانی دەرەوەی پارێزگاكە بە تایبەت سلێمانی دەكرێت كاڵاو شتومەك ببەنە هەولێر.

كازیوە كاوە، ئەندامی ژوری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی راگەیاند، ئێستا هاوڵاتییانی دەرەوەی پارێزگای هەولێر بەتایبەتیش پارێزگای سلێمانی ناتوانن بەشێكی زۆر لەو كاڵاو شتومەكە خۆماڵییانەی لە كارگە و كۆمپانیا خۆماڵییەكان بەرهەم هێنراون رەوانەی شاری هەولێر بكرێن، چونكە لەلایەن ئیدارەی پارێزگای هەولێرەوە رێگرییان لێدەكرێت.

وتیشی، ئەو كاڵاو شتومەكانە لە ١٥ جۆر پێكهاتوون كە لە ناویاندا  دەرمانی كشتوكاڵی و  خورماو مریشك و كەرەستەی سەرەتایی كۆنكرێت هەیە، لە كاتێكدا سەرجەم ئەو شوێنانە لە هەولێرەوە مۆڵەتیان پێدراوە بەشێوەیەكی رەسمیی. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەك ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلیمانی ئەم نیگەرانییانەی خۆمان گەیاندۆتە لای لایەنی پەیوەندیدار، بەتایبەت كە ماوەی دوومانگە رێگرییەكان زۆر زیاتر بوون. 

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan