کوردستانی
كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كۆمپانیایه‌كى پاككه‌ره‌وه له سنورى دوكان و پیره‌مه‌گرون ده‌ڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره‌مان بۆ خه‌رجناكرێت كاره‌كانیان راگرتووه و كرێكاره‌كانیان مانیان گرتووه.
شكار شۆڕش، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى شكار به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند مانگێكه پاره‌مان بۆ خه‌رجنه‌كراوه و پاره نه‌دراوه به كرێكاره‌كانمان به‌هۆیه‌وه مانیان گرتووه و ئاماده‌نین كار بكه‌ن".
وتیشى "له سنورى دوكان و پیره‌مه‌گرون و ده‌وروبه‌رى كاره‌كانمان پاككردنه‌وه و خۆڵ و خاشاك كۆناكه‌ینه‌وه، چونكه مانگانه‌ى كرێكاره‌كانمان نه‌دراوه و ئه‌وه‌ش گرفتى بۆ دروستكردووین".
باسى له‌وه‌شكرد "مانگانه پێویستمان به 600 ملیۆن دینار، ته‌نها پاره‌ى كرێكاره‌كان 300 ملیۆن دیناره، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان بۆ خه‌رجنه‌كردوین بۆیه بڕیارمانداوه كاره‌كان له‌و سنوره رابگرین‌و ماوه‌ى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه كار ناكه‌ین".
ه،ع