کوردستانی

سبه‌ینێ كۆتا ڕۆژى لێخۆشبوونی 20%ی سزاكانى هاتوچۆیه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ كۆتا ڕۆژى لێخۆشبوونی 20%ی سزاكانى هاتوچۆیه‌

وێنه‌: مه‌ودا میدیا-

سبه‌ینێ رۆژى چوار شه‌ممه‌ 28ى شوباتى 2024، كۆتا ڕۆژ ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره‌ى پێبژاردنى(غه‌رامه‌)سزاكانى هاتوچۆ له‌ سه‌ر شۆفێران، به‌ لێخۆشبوونى 20%.

 
به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ له‌ كۆتایی هاتنى واده‌ى بڕیارێكى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان كه‌ تێیدا ئاماژه‌ى داوه‌ به‌ لێخۆشبوونى 20%ى سزاكانى هاتوچۆ، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ شۆفێران به‌مه‌به‌ستى دانه‌وه‌ى پاره‌ى پێبژاردنى(غه‌رامه‌)سزاكانى هاتوچۆ، رۆژانه‌ سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى ده‌كه‌ن و قه‌ره‌باڵه‌غییه‌كى زۆر له‌به‌رده‌م په‌نجه‌رى پاره‌دانه‌وه‌كه‌ دروست بووه‌.

له‌ سه‌ردانێكى مه‌یدانى مه‌ودا میدیادا، شۆفێران باسیان له‌وه‌كرد، به‌ هۆى قه‌ره‌باڵه‌غییه‌كى زۆره‌وه‌، دواى چاوه‌ڕوانییه‌كى زۆر و سه‌ره‌گرتن، ده‌توانن پاره‌ى غه‌رامه‌كان بده‌ن چونكه‌ واده‌ى داشكاندن له‌ 20%ى پاره‌ى غه‌رامه‌ ته‌واو ده‌بێت، ئه‌وه‌ش واى كردووه‌ شۆفێرێكى زۆر بێنه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ و ببێته‌ هۆى دروست بوونى ئه‌م قه‌ره‌باڵه‌غییه‌.

به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بڕیاری لێخۆشبوون، تاوەکو سبه‌ینێ رۆژى چوار شه‌ممه‌ 28ى شوباتى 2024،به‌رده‌وم ده‌بێت، كه‌ ئه‌و بریاره‌ له‌ رۆژی 28ى ئابى 2023 بەرکار بووە و دواتر لەپێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتییان تاوه‌كو 28ى شوباتى ئه‌مساڵ واده‌كه‌ى درێژکرایەوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان