کوردستانی

هۆكارى نه‌نیشتنه‌وه‌ى فرۆكه‌كه‌ى هه‌ولێر ئاشكراده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكارى نه‌نیشتنه‌وه‌ى فرۆكه‌كه‌ى هه‌ولێر ئاشكراده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-
 
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی توركیش ئێرلاین له‌ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نەیتوانیوە بنیشێتەوە، له‌و باره‌یه‌وه‌ فڕۆكەخانەكە روونكردنەوەیه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یدا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی كێشه‌ له‌ سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌خانه‌، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی كێشه‌ بۆ فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline) له‌ كاتی نیشتنه‌وه‌ی دا، سه‌ره‌نجام فڕۆكه‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وڵاتی توركیا، به‌ پێویستمان زانی ڕووونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆ ڕای گشتی بڵاوبكه‌ینه‌وه‌:

له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، سێ ڕێگای جیاواز و هه‌ماهه‌نگ و كارا و به‌رده‌سته‌ بۆ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌:

١- سیسته‌می ILS

٢-سیسته‌می GPS

‏٣- Visual

ئاشكراشى كردووه‌، كه‌ به‌رده‌ستبوونی هه‌ر یه‌كه‌ له‌م ڕێگایانه‌ ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر داواكاری هێله‌ ئاسمانییه‌كان و خواستی كاپتنی فڕۆكه‌كان. به‌پێی ڕێسا و میكانیزمی گه‌شته‌كانی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)، پێویسته‌ هه‌ردوو سیسته‌می (ILS , GPS) به‌رده‌ست و كارا بن له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، له‌كاتی هاتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)، هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه‌ به‌رده‌ست بووه‌، به‌ڵام كێشه‌ له‌ سیگناڵی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه‌ هه‌بووه‌، بۆیه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وڵاتی توركیا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك كێشه‌ی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه‌ چاره‌سه‌ركرا، دوباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌بێ هه‌بوونی كێشه‌ له‌ نیشتنه‌وه‌ی دا گه‌شته‌كه‌ ئه‌نجام درا.

له‌باره‌ى گه‌شته‌كانى ئه‌مرۆى فرۆكه‌خانه‌كه‌شه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر دڵنیایی داوه‌ كه‌ گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ كه‌شێكی ئاسایی و كۆنتڕڵكراو و بێ كێشه‌ ئه‌نجام دراون. بۆیه‌ سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌ ناڕاست و به‌لاڕێدا بردراوانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.


پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان