عیراقی

باس له‌ چه‌ند پێشنیازێك ده‌كرێت بۆ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك 

مەودا میدیا - سلێمانی |


باس له‌ چه‌ند پێشنیازێك ده‌كرێت بۆ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك 

مه‌ودا میدیا-

ئه‌و واده‌یه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق دیاریكردووه‌ بۆ لایه‌نه‌ براوه‌كانى براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك، به‌ مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێی به‌ره‌و كۆتایی دروات و تائێستا ئه‌و لایه‌نانه‌ رێكنه‌كه‌وتوون، به‌ڵام گفتوگۆ له‌سه‌ر سێ پێشنیاز كراوە.

به‌پێى زانیارییه‌كان، لە نێوان لایەنە براوه‌كان به‌مه‌به‌ستى دابەشكردنی پۆستە باڵاكانی كەركوك زیاتر لە سێ پێشنیازی جیاواز بە نارەسمی گفتوگۆی لەباره‌وه‌ كراوە.

یەكێك لەو پێشنیازانەی بۆ پێكهێنانی ئیدارەی كەركوك باس دەكرێت، پێدانی پۆستی پارێزگارە بە كورد و لە نێو كورددا بۆ یەكێتیی، هەروەها پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بە عەرەب و لە نێویاندا بۆ هاوپەیمانی عەرەبی بێت بە سەرۆكایەتی راكان جبوری، لە پۆستەكانی دیكەی جێگرانی پارێزگار، جێگری سەرۆكی ئەنجومەن و قایمقامی ناوەندی كەركوك، كاندیدی توركمان و پارتی لە پێشتر بن، ئەمە زیاتر وەكو پێشنیازی كورد دەردەكەوێت.

پێشنیازێكی دیكە بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی كەركوك، كە عەرەب پشتگیری دەكات، هەریەك لە پۆستەكانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەن لە دوو ساڵدا ئاڵوگۆڕ بكرێن، واتە دوو ساڵ پۆستی پارێزگار بۆ كورد و دوو ساڵیش بۆ عەرەب، بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنیش بە هەمان شێوە، ئەوكات پۆستی جێگرانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەن بەپێی ئەو ئاڵوگۆڕە دەگۆڕدرێت.

بەرەی توركمانی، كە دوو كورسی هەیە، داوادەكات ئەمجارە پارێزگارێكی توركمان دابنرێت، ئەوەش بەپێی زیاتر لە لێدوانێك یان بەیاننامەی رەسمی ئەو حزبە كە لەدوای هەڵبژاردنەوە بڵاویانكردۆتەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق 21ی شوبات 2024 سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی هەموو كوتلە براوەكانی كەركوكی كرد و مۆڵەتی تا 3ی ئاداری ئەمساڵی دیاریكرد، تا پێشنیاز و داواكارییەكانی بۆ پێكهێنانی ئیدارەی نوێی پارێزگاكە ئامادە بكەن، بە مه‌به‌ستى پێكهێنانی حكومەتێكی خۆجێیی هاوبەش.

پ ح ع 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان